• بەخێربێن بۆ "ئاژانسى چاپەمەنیى پڕۆفێشناڵ

باشترین بریکاری چاپەمەنی پارێزراو
لە سویسرا

کاتێك کارەکەت وابەستەی مامەڵکردن لەگەڵ بەڵگەنامەی نهێنی و هەستیار و گرنگ دەبێت، پێویستە هەموو ڕێکەرێك بۆ خودپارێزی و ڕووبەڕونەبوونەوەی فێڵ و ساختەکاری بگریتەبەر.

پشتگیریکردنی تایبەتمەندیی داتای کڕیارەکان و ڕێکخستنی
زانیارییەکانیان بە بەرزترین ئاستی پارێزگاریی و پاراستن

"ئینگ تێك سویس ئەی جی" تەرخانکراوە بۆ پاراستنی تایبەتمەندی داتا و گەشەپێدانی خزمەتگوزارییەکان، کە ئەمەش خەرجییەکانی بەکارخستن کەم دەکاتەوە و پەرە بەلایەنی جێبەجێکردن و بەڕێوەبردنی زانیاریی کۆدکراو دەدات.

زانیارى دەربارەى خزمەتگوزارییەكانمان

(ئینگ تێك - IngTech) بۆ چاپەمەنیى ئەمنیى تایبەتمەند

یەكەم پێشكەوتن كاتێك بوو كە ئامێر و كەرەستەى كواڵیتى بەرز و بەرهەمهێنەرى بەرز بۆ چاپخانەكە دابینكرا لەساڵى 2005 و پاشان ناوى چاپخانەكە گۆڕا بۆ "ئینگ تێك" بۆ چاپەمەنیى ئەمنیى تایبەتمەند.


map
پوختەیەك دەربارەى "ئینگ تێك"

"ئینگ تێك پرێس" لە لەساڵى ٢٠٢٠ لە سویسرا بەپێی مۆڵەتی ژمارە (٥) لە باڵەخانەیەك لە تەنیشت باڵەخانەی پارێزگای سویسرا دامەزرێندرا. هەر لەسەرەتاوە ئامانجامانبوو چاپخانەکە لەڕووى كواڵیتیى بەرهەمهێنان و توانا تەكنیكییەكان و چاپەمەنییە بازرگانییەكان لە لوتکەدابێت. پاشان بەهۆی متمانەی بەهۆى متمانەى گەورە و بایەخى زۆرى كڕیارەكان بە ئاستی پارێزراویی و تواناكانى چاپخانە لەڕووى كواڵیتیى بەرهەمهێنان گەشەسەندنێکی خێرای بەخۆیەوە بینی.


میتۆدەكانى كار بەكارهێنراو لە چاپەمەنیى پارێزى

ئێمە بە سیستەمێكى تایبەت و ئامێرى كواڵیتى بەرز و خێرا لە درووستكراوى ئەڵمانى و سویسرى كاردەكەین و شارەزاییمان لە بوارى ئەمنى بۆ زیاتر لە 20 ساڵ دەگەڕێتەوە

  • دیزاینى ئەمنى بۆ دۆسیە و فایلى نهێنى
  • ئەركى تایبەت كە پرۆگرام و كۆدى تایبەت لەخۆ بگرێت
  • هێماى ئەمنیى سێ رەهەندى (وێنەى سێ رەهەندى "هۆڵۆگرام")
  • داخڵكردنى داتا و زانیارییەكان
  • بەكارخستنى سیستەمى "كۆنفێرمیتى" و "وەیست"
  • حبرى ئەمان بەكارهێنراو لە بەهێزكردنى فایلى ئەمنى، بۆنموونە دراو و پاسەپۆرت و هتد
map
كاغەزى ئەمنى بەكارهێنراو لە "ئینگ تێك سویس"

كاغەزە ئەمنییەكان كە گرێبەستمان لەسەریان واژۆكردووە بۆ چاپخانەكانمان، پێویستە بەرهەم بهێندرێن بەشێوەیەكى حەصڕى لەلایەن كۆمپانیا تایبەتمەندەكانى بوارى كاغەزى ئەمنیى تایبەت كە هێماى ئاوى لەخۆدەگرێت هاوشێوەى هێماى ئاویى بەكارهێنراو لە دراوەكان.